(هێزی دابڕانه‌كانی چه‌په‌وانه-به‌شی حه‌وته‌م)
7-هێزی دابڕانە كاتیه‌كانی چەپەوانە. بریتیە لەو دابڕانەی كە گەوهەرێكی غەریب و زۆر جیاوازی هەیە و هەمیشە بەجیاوازێكی قووڵ و تەنانەت ڕواڵەتیش لە هەڕەمی سەركردایەتی و جەماوەر لەلایەك، هەندێ لە ئەندامانی خانەوادەش لەلایەكی تر،دروستبووه بۆ نموونە هەر كاتێ بەرپرسێكی پارتی لە سەركردایەتی تووڕە ئەبێت یاخود تووشی حاڵەتی دڵشكان هاتبێت، بڕیارێكی تاك لایەنەی داوە ئەویش ئەو بریارەیە، دەچـێتە ماڵەوە دادەنیشێ و بەبێ دەنگی ژیان و گوزەرانی خۆی ئەكات و خۆی بەدوورە پەرێز رادەگرێ لە هەموو كایەكانی ژیانی رۆژانەی حیزبی و سیاسیی و بوارەكانی تر كە بۆنی هەر جووڵەیەكی تری لێبێت.
بەدرێژایی تەمەنی حكومەتی كوردستان هەندێ لەئەندامانی سەركردایەتی پارتی تووشی دڵگیری قووڵ هاتن و یەكسەر گەڕانەوە ماڵەوە، بەهەر پێوەرێك بێ، ئەگەر هەڵە بن یاخود راستبن، هه‌ندێكیان نزمه ده‌نگێكیان لێوه هات كه گەورەترین ستەمیان لێكراوە و بۆتە هۆكاری سەرەكیی بۆ ئەوەی ژیانی دوورە پەرێزی و داخراوەیی هەڵبژێرن و نەچنە نێو هیچ ئەحزابێكی تر،چونكه ئاستی به‌رزی ئه‌و سه‌ركردانه زۆر باش له شكۆی ئه‌حزابه‌كانی تر تێگه‌یشتوون و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆیان كردووه، بۆیه ره‌فز كراونه‌ته‌وه و بێده‌نگی و سیاسه‌تی خۆپاراستنیان به‌كارهێناوه و خۆیان له‌قه‌ره‌ی هیچ شتێك نه‌داوه و ببێته مایه‌ی دروستكردنی هه‌ستیاری و نه‌خۆشێكی درێژخایه‌ن كه هه‌میشه بیركردنه‌وه بۆ خاوه‌ن دروستبكات.
بەڵام هەندێ لە ئەندامانی خانەوادە كە تووشی دڵشكان و زویری و دەست لەكاركێشانەوە و بڕیارێكی هەڵەیان لەسەر چارەنووسییان داوە، گەورەترین كارەساتیان بۆ خوودی خۆیان دروست كردووە چونكە بەگواستنەوەی ژیانیان بۆ جوگرافیایەكی دیاری كراوی كوردستان كە دەیان هەژموونگەرایی داگیركارانی بەسەرەوەیە و تووشی حاڵەتێكی داڕمانی بیروباوەڕی حیزبی و جەماوەری گشتی(كوردستان) و تایبەتی(بارزانیەكان) دەبێت و گەورەترین شكەستی كەمەر شكێنیان تووش ئەبێت.
هۆكاری سەرەكیی سەرهەڵدانی ئەم دابڕانە بۆ گواستنەوەی زانیاری هەڵە و نابەجێ و خۆهێنانه پێشه‌وه به‌و جۆره كه‌سابه‌ته‌ی زانیاری نه‌شیاو، كه بۆ لوتكەی پارتی ده‌گوازنه‌وه، بۆ ئەوەی وێنەیەكی خراپی مەترسیدار بۆ خودی كەسایەتی سیاسیی و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری لەخوودی خانەوادە بێ. مەبەستیان زیاتر بۆ ئەوەیه گورزێكی كەمەر شكێن ئاراستەی ئەو كەسە بكه‌ن، بۆ ئەوەی ئامانجە دوور و نزیكەكانی خۆی بەدەستبێنێت و خۆی هه‌میشه خاوه‌ن په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ بێت له‌گه‌ل ئه‌ندامانی باڵای خانه‌واده و ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تیش ئەمە بنەمایەكە دەبێتە هۆكاری سەرەكیی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌وهه‌ری ناڕه‌وایه‌تی و ناپه‌سه‌ندی و نایه‌كسانی له نێوان سه‌ركردایه‌تی و ئه‌و كه‌سانه‌ی زمانی ژه‌هراویان لێدراوه و تووشی لكه‌داری كردووه و ئه‌مه‌ش وێنایه‌كی ناشرین و خراپ و مه‌ترسیدار لەبیر و خەیاڵی هەڕەمی سەركردایەتی پارتی بینا ئه‌كات تاكو زۆر بەچاوێكی خراپ سەیری ئەو جۆرە كەسایەتیانە بكەن و تووشی پشتگویی بخه‌ن و هەموو مامەڵەیەكی دوور و نزیك لەگەلیان ڕابگرن، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین كاره‌ساته ده‌رهه‌ق به‌و كه‌سایه‌تیانه ئه‌نجامده‌درێت.

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی