دوو فڕۆکە لە سعودیە و فەرەنسا کەوتە خوارەوە
یەکشەممە، 28ی حوزەیران، دوای کەوتنەخوارەوەی دوو فڕۆکە لە سعودیە و فەرەنسا، لانیکەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
هەلیکۆپتەرێکی سەر بە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودی لە شاری ڕاس تانورا لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی سعودیە کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 14 کەس گیانیان لەدەستدا. سەرجەم کوژراوەکان هاووڵاتی سعودی بوون.
هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەزانراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
هەروەها یازدە کەس بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە کاتی فڕینی مەشق و ڕاهێنانی پەرەشوت لە شارۆچکەی تۆمبلین لە ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا گیانیان لەدەستدا.
قوربانییەکان پێنج ڕاهێنەر و پێنج خوێندکار و فڕۆکەوانەکە بوون.
گوڵان: سەردار خەلیل
