سیاستمەدار و رەوشت
شێرکۆ حەبیب
سیاسەت پێش هەموو شتێک رەوش و رێزگرتنە، پێش ئەدای کاری سیاسی گرنگە ئەو مرۆڤەی کاری سیاسی دەکات خاوەن خو و رەوشتێکی بەرز بێت، و رێز لە خودی خۆی بگرێت بۆ ئەوەی شایستەی رێزگرتن بێت لای هەوادارانی و لایەنەکانی تری سیاسی، بەداخەوە لە وڵاتی ئێمە سیاسەت وای لێهاتووە بەهۆی کەسانێکی بێ ئەزموون بێ ئامامج سیاسەتیان کردۆتە گاڵتەجاری، بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاری دێنن لە کاتێکدا سیاسەت و حزبایەتی ئامرازە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی میللەت، کە ئەمەش دەبێ لەسەر بنەمایەکی رەوشت بەرزی بێت، نەک کەسانێک گاڵتەجاری بە سیاسەت و سەروەری ئەم ئەم میللەتە دەکەن.کە خۆیان بێ پێگان لە ناو کۆمەڵکادا
هێرشکردنە سەر حزبێکی دێرینی تێکۆشەری وەک پارتی هێرشکردنە سەر نیوەی زیاتری میللەتی کوردستان جونگە پارتی نیوەی دەنگی گەلی کوردستانی بەدەست هێناوە، و حزبێکە ٨٠ ساڵە خەباتی بێ وچان دەکات لە پێناو دابینکردنی مافەکانی کوردستان و گەیشتن بە کەناری ئازادی و ئارامی و سەربەخۆی، هەڵبەتە هێرشکردنە کردنە سەر پارتی کە خاوەی هەزاران شەهید و سەدان داستانی بێ وێنەی قارەمانایەتی و راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی ١٩٩١ تەنیا هۆکاری ئەوانەی ناتوان بکەنە تۆزقاڵێک لەو سەروەرییە پارتی بەدەستی هێناوە، هەڵبەتە ئەمە لە بێ دەسەڵاتییە و دووجاری فۆبیایی پارتی بوون، ئەوە پارتییە دەزانێ چۆن هەنگاو دەنێ و چۆن وا لر نەیارانی دەکات کرنۆشی بۆ بەرن و داوای لێبوردنی لێبکەن، با لاپەرەکانی مێژوو هەڵنەدەینەەە، ئەوە پارتییە دۆست و دوژمن هەزار حسابی بۆ دەکەن، ئەوە نەیارانی پارتینە لە ترس و لەرز دووجاری هستریا بوون و ئاخاوتنی بێ سەروبەر و بێ مانا دەورژێنن، ئەوە پارتییە هیوای ئەم میللەیەیە بۆ دوا رۆژێکی رۆناک، نەک ئەوانەی بازرگانی بە میللەتەوە دەکەن.
گرنگە مرۆڤ هەر پیشەیەک یا کردارێک هەڵبژێرێت رەوشت بەرزی و کەرامەتی خۆی بپارێزێ. کورد دەڵێ نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب بەڵام بەداخەوە ئەمە لە لایەن کەسانێک کە ئەلف بێ سیاسەت نازانن بۆتە پێچەوانە هەڵبەتە ئەو کەسانە هیوای ئەوە دەخوازن کەوا پارتی لەسەر ئاستی سەرکردایەتی وەڵامیان بداتەوە بەڵام خەیاڵتان خاوە قەد ئەو رۆژە نابینن ئەو شەرەفەتان پێ بدرێت پارتی وەڵامتان بداتەوە دەبێ بەو گرفتە بناڵێن تا لە ژیان ماون.
ئەبو تمام شاعیری عەرەب دەڵێ ( ان اکرمت الکریم ملکتە، وان اکرمت اللئیم تمردا). ئەو جا ئەو کەسە کەسە کە ئەلفێکی بەسە.

شێرکۆ حەبیب