ڕێوی خۆی لێ بووە بە بەشێر

ڕێوی خۆی لێ بووە بە بەشێر

 

 

ئەڵێن ڕێویەک لە لاپاڵی دارستانێک سێبەرەکەی خۆی دەبینێت،زۆر گەورەو وەک شێر،پاشای دارستانەکەی دەرەکەوێت،بۆیە لەپادشا گومرا دەبێت و لە بەردەمیدا دەڵێ ئیتر من پاشای دارستانم،ڕێک وەک شاسوارەی لەزۆنی سەوز ،ئاخر شاسوارێک کەس نازانێت پاشخانی کوردایەتی و سیاسی چیە،کەسایەتیەک لە بزنسەوە هاتبێتە کۆڕی خەبات،تاچەند جێگای ئومێدی خەڵکی کوردستان ئەبێت،من دەڵێم خەڵکی لەدژی حزبە سیاسیەکان دەنگیان بە جوڵانەوەکەت داوە،نەک ئەوەی شان و شکۆت هەڵبگرێت،چونکە خەڵکی ئەوەندە ناڕازی و دڵ پڕ لە قینن،گەر بێت و سبەی منیش حزبێکی ئۆپۆزسیۆن ڕابگەیەنم بێ ئەوەی وەک تۆ خەڵک بمناسن دەنگم پێ دەدەن و دەنگ دەهێنم،بەڵام کۆتاییەکەشی وەک میزڵدان فس دەبمەوە،دڵنیام تۆ نەک بە فس بونەوە بەڵکو بە تەقین کۆتایت پێ دێ،ئاخر کاکی ئاخرشەڕ تۆ سەدریت تا داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەیت، هەوادارەکانت بچنە سەر پەڕلەمان و بکەونە بەندبێژی و تۆش بەتانکەرەکانت ئاویان بەسەردا بگێڕیت، دانیشە کوڕە شاری ئەگەر تۆ بارودۆخی ووڵاتت پێ چارەسەر بکرایە بەر لەهەموو شتێ دەسی خۆت لە گولی چارە دەکرت،ئەوەندە مەچۆرە بەر دەرگای پاشای دارستان دوایە پێت هەڵدەخلیسکێ و شادەماری ملت دەپسێ، بەسێبەرەکەی خۆت مەنازە،هەر کە ڕۆژ ئاوا بوو دەبێتە تارمای و ترست لێ دەنیشێ،ئەوەندەش بای بای باڵت مەدە دیموکراسی و ناشیرین مەکە،با دیموکراسی خوازانیش لەکەدار نەبن بە بۆنەی هاشوهوشەکانتەوە.

Top