هونەرمەند لوقمان سەلیم گۆرانییەكی نوێی بەناوی(ئازار) بڵاوكردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (لوقمان سەلیم) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(ئازار) بڵاوكردەوە كە خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە و شاعیری لاو (مازیار فایەق) تێكستەكەی نووسیوە.
هونەرمەند لوقمان سەلیم لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمەكەی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,كە ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە بەشێوەی زیرەكی دەستكرد لەلایەن (وەلید جاف)جێبەجێ كراوە,وە هەردوو هونەرمەند و موسیزیان(پەشەوا محەمەد)و(زانا عەبدوڵاهی)بەشێوەیەكی هاوبەش كاری دابەشكردنی گۆرانییەكەیان ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
