ژیان لەگەڵ پیکاسۆ,,بەشی یەكەم
ژیان لەگەڵ پیکاسۆ-چیرۆکی پیاوێکی هونەرمەندی نارسیست و سادیستە (خۆپەرست و دڵڕەق و توندوتیژ …)، کە هەمیشە ژنانی وەك خەڵووز و خاشاك بۆ سەرکەوتنی خۆی سوتاندوە .
(بەشی یەکەم)
نووسین و ئامادەكردنی/ناز عەلی عەوڵا
فرانکۆیس گیلۆت (Françoise Gilot) یەکێکە لە هاوسەرەکانی پیکاسۆ - ژنە نوسەر و هونەرمەندی شێوەکار,کتێبێکی بەناوبانگی بەناوی "Life with Picasso" "ژیان لەگەڵ پیکاسۆ" لە ساڵی ١٩٦٤ بڵاوکردەوە و تێیدا ڕووی ڕاستەقینە و قێزەونی پیکاسۆی نیشانی جیهان دا,چیرۆکی ١٠ ساڵ پەیوەندی پڕ لە ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی لەلایەن پابلۆ پیکاسۆوە ئاشکرا کرد,گیلۆت باس لە ڕووداوێکی ترسناك دەکات کە تێیدا پیکاسۆ جگەرەیەکی داگیرساوی خستووەتە سەر ڕوومەتی.
ڕەفتارە سادیستی و کۆنترۆڵکەرەکانی پیکاسۆ بەرامبەر بە خۆی و ژنانی تری ژیانی ئەو,ئاشکرای دەکەن کە چۆن پیکاسۆ هەوڵی تێکشکاندنی کەرامەتیانی دەدا,بەڵام گیلۆت لە کۆتاییدا توانی لەو پەیوەندییە ژەهراوییە ڕزگاری بێت و بووە تاقە ژنێك کە بە ویستی خۆی لە پیکاسۆ جیابۆوە .
لە ڕاستیدا پیکاسۆ هەمیشە ژنانی وەك کاڵایێك بینیوە بۆ چێژ ی کاتی دەوڵەمەندکردنی کارە هونەریەکانی و فڕێیداون،دوای ئەوەی کچێکی گەنج تر و جوان تری دۆزیوەتەوە وازی لە خۆشەویستی پێشوتر هێناوە,,هیچ خۆشوویستنێکی ڕاستەقینەی بۆ هیچ کامیان نەبووە.
مارینا پیکاسۆ (یەکێکە لە نەوەکانی پیکاسۆ .. ): (Marina Picasso): مارینا (خوشکی پابلیتۆ) کتیبێکی نوسی بەناوی "پیکاسۆ: باپیرەم". ئەو تێیدا دەڵێت:"باپێرم پێویستی بە خوێنی دەورووبەری بوو بۆ ئەوەی ئیلهامی تابلۆکانی پێ بژێنێتەوە,ئەو هەموومانی وێران کرد." مارینا باس لەوە دەکات چۆن لە منداڵیدا لەگەڵ باوکی و براکەیدا چەندین كاتژمێر لەبەردەرگای ڤێلاکەی پیکاسۆ چاوەڕێیان دەکرد بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکی کەم بۆ خواردن لە بەزەیی باوکیانەوە وەربگرن، و پیکاسۆش زۆرجار بە سووکایەتییەوە دەری دەکردن.
مارینا پیکاسۆ لە کتێبەکەیدا بە درێژی باسی لەوە کردووە کە چۆن باپێری لە ڕووی دارایی و دەروونییەوە خێزانەکەیانی وێران کردووە و هەمیشە وەك سەرچاوەیەك بۆ تاقیکردنەوەی هونەریی خۆی سەیری منداڵەکانی کردووە.
جگە لە پەیوەندییەکانی پابلۆ پیکاسۆ لەگەڵ ژن و خۆشەویستەکانی تەنانەت لەگەڵ منداڵەکانی خۆیشی بێ بەزەیی و ستەم کار بوە,هەمو بەڵگە و گێڕانەوەی بەسەرهاتی ئەو لە گەڵ نزیکترین کەسەکانی,تاریکترین و ناشیرینترین لایەنەکانی ژیانی ئەم هونەرمەندە دەخەنە ڕوو کە بۆ ساڵانێکی درێژ وەك بلیمەتێك ناوبانگی پەیداکردبوو،ئەو وەك کەسایەتییەکی خۆپەرست و کۆنترۆڵکار وە دەروون شێواوێکی ناجێگیر و بێ بەزەییانە(نارسێست)وەسف دەکرێت کە تەواوی ژیانی دەوروبەری بۆ خزمەتی هونەرەکەی بەکاردەهێنا.
پاولۆ پیکاسۆ (Paulo Picasso) – کوڕی یەکەمی بیکاسۆ,پاولۆ لە ساڵی ١٩٢١ لە ئۆلگا خۆخلۆڤا (سەماکاری بالێی ڕووسی) لەدایکبوو,وەك تاقانەی سەرەتا,پیکاسۆ زۆرجار وەك مۆدێل بۆ تابلۆکانی بەکاری دەهێنا (وەك تابلۆی بەناوبانگی "پاولۆ لەبەرگی پیاوچاکدا"). بەڵام کاتێك پاولۆ گەورە بوو,پەیوەندییان بەرەو وێرانبوون چوو.
سووکایەتی بەردەوام: پیکاسۆ پاولۆیی وەك مرۆڤێکی بێ بەهرە و بێ کەڵك سەیری دەکرد,بۆ ئەوەی لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بیهێڵێتەوە,وەك شۆفێری تایبەتی خۆی دایمەزراند,شەڕی دارایی لەگەڵ دەکرد,پیکاسۆ مووچەیەکی زۆر کەمی پێدەدا کە بە زەحمەت بەشی بژێوی ژیانی دەکرد,ئەمەش وایکرد پاولۆ هەمیشە وەك سواڵکەرێك بۆ پارە بپاڕێتەوە لە باوکی.کۆتاییەکی تەمەنێکی تێکشکاو,ئەم گوشارە دەروونییە بەردەوامە بووە هۆی ئەوەی پاولۆ تووشی خەمۆکییەکی قووڵ و ئالودەبوونێکی توند بە کحول بێت,و لە ساڵی ١٩٧٥ (دوو ساڵ دوای مردنی باوکی) کۆچی دوایی کرد.
مایا ویدمایەر-پیکاسۆ (Maya Widmaier-Picasso) – کچی یەکەمی بیکاسۆ ، لە ساڵی ١٩٣٥ لە ماری-تێرێز واڵتەر (دۆستی نهێنی پیکاسۆ) لەدایکبوو,مایا لە منداڵیدا سەرچاوەیەکی گەورەی ئیلهامی باوکی بوو,بەڵام ژیانی لەژێر سێبەری باوکە ناودارەکەیدا پڕ بوو لە ناخۆشی,لە ساڵانی دواییدا,کچەکەی مایا (دیانا ویدمایەر) ئاشکرای کرد کە پیکاسۆ کاتێك مایا تەمەنی ٣ ساڵ بووە,پاشەڕۆ (پیسی)یەکەی ئەوی پاراستووە و بەکاری هێناوە وەك ڕەنگ بۆ کێشانی تابلۆی سێوێك.
بەپێی تیۆری پیکاسۆ,پیسی منداڵ کە شیری خواردووە,ڕەنگ و پێکهاتەیەکی بێوێنەی هەیە,کاتێك پیکاسۆ چووە نێو پەیوەندی نوێوە, مایا و دایکی بە تەواوی پشتگوێخران و لە ڕووی داراییەوە لە دۆخێکی خراپدا هێڵدرانەوە، ئەمەش وایکرد دایکی مایا (ماری-تێرێز) چەند ساڵێك دوای مردنی پیکاسۆ خۆی هەڵبواسێت و کۆتایی بە ژیانی بهێنێت.
کلۆد پیكاسۆ ( Claude Picasso -1047 ) و پالۆما پیکاسۆ (-1949 Paloma Picasso) – منداڵەکانی تری پیکاسۆن لە خانمە هونەرمەند وە نوسەری کتێبی ژیان لەگەڵ پیکاسۆ.
فرانکۆیس تاقە ژن بوو کە خۆی بە ئارەزووی خۆی کاتێك بێزار بوو لە زۆردارییەکانی پیکاسۆ,لە ساڵی ١٩٥٣ جێی هێشت و منداڵەکانی برد,ئەمەش گەورەترین گورز بوو بۆ غروری
کاتێك فرانکۆیس کتێبێکی بەناوبانگی بەناوی "ژیان لەگەڵ پیکاسۆ" لە ساڵی ١٩٦٤ بڵاوکردەوە و تێیدا ڕووی ڕاستەقینەی پیکاسۆی نیشاندا، پیکاسۆ بڕیارێکی دڕندانەی دا,ئەو هەموو پەیوەندییەکی لەگەڵ کلۆد و پالۆما پچڕاند.
کلۆد و پالۆما هێشتا مێردمنداڵ بوون چوون بۆ سەردانی باوکیان لە ماڵەکەی خۆی لە فەڕەنسا,پیکاسۆ ڕێگەی پێ نەدان بێنە ژوورەوە و دەرگای بە ڕوودا داخستن و پێی گوتن: "ئیتر ئێوە منداڵی من نین!!!!
پیکاسۆ تەنانەت لە ڕووی یاساییەوە دژی ئەوە جەنگا کە ناوی خێزانی ئەوان "پیکاسۆ" بێت، و تەنها دوای مردنی پیکاسۆ لە ساڵی ١٩٧٣ توانیان لە ڕێگەی دادگاوە مافی میراتەکەیان وەربگرنەوە,کاریگەرییە تراژیدییەکان لەسەر نەوەکانی جێهێشت,نەفرەت و دڵڕەقی پیکاسۆ تەنها لەسەر منداڵەکانی نەوەستا,بەڵکو گەیشتە نەوەکانیشی (منداڵەکانی پاولۆ),خۆکوژی پابلیتۆ (Pablito): پابلیتۆ نەوەی قوربانی سەرەکی بوو,کاتێك پیکاسۆ لە ساڵی ١٩٧٣ مرد,هاوسەری کۆتایی پیکاسۆ (ژاکلین ڕۆك) ڕێگەی نەدا پابلیتۆ بێتە ناو پرسەکە و تەرمەکە ببینێت,پابلیتۆ لە خەم و تێکشکانی دەروونیدا,دەستبەجێ گەڕایەوە ماڵەوە و بوتڵێك ماددەی سپیکەرەوەی (بلیچ - فلاش) خواردەوە,دوای سێ مانگ لە ئازاری توندی گەدە و سییەکان,لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
