پرەنسیپی هەڵبژاردن و ڕێبازی دیموكراسی
كێشەی پرەنسیپی هەڵبژاردن و ڕێبازی دیموكراسی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناونیشانی تێزی دكتۆراكەی د. یوسف بازیانی سەرۆكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و سەلامەتی ڕێگاوبانی كوردستان بوو.
د. یوسف بازیانی لەمبارەیەوە دەڵێت: " بەفەزڵ و نیعمەتی خودای گەورە، لە زانكۆی ڕۆژهەڵاتی نزیكەوە بڕوانامەی دكتۆرا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دبلۆماسیم پێ بەخشرا، دوا بە دوای باسكردنی قۆناغی گفتوگۆی تێزی دكتۆراكەم بە ناونیشانی (كێشەی پرەنسیپی هەڵبژاردن و ڕێبازی دیموكراسی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نموونەی عێراقی دوای ساڵی ٢٠٠٣) بە سەركەوتوویی و بە پلەی نایاب (بەبێ دەستكاری) قبوڵ كرا .
سوپاس و پێزانینی بێپایانم بۆ سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ، كە بە سەرنجە بەپێزەكانیان تێزەكەیان دەوڵەمەند كرد
ئەم سەركەوتنە بەرهەمی نزای بەردەوامی دایك و باوكی ئازیزم، پاڵپشتیی تەواوی خێزانەكەم، و هاوكاریی گشتی ئەو مامۆستا و هاوڕێ دڵسۆزانەیە كە لەم ڕێگەیەدا پشت و پەنام بوون. لە ناخی دڵمەوە سوپاسگوزاری هەموانم.
هیوادارم ئەم قۆناغە نوێیە، ببێتە هەوێنی خزمەتێكی ڕاستەقینە بە زانست، كۆمەڵگە و نیشتمانەكەم".
