ئیسرائیل سەرەڕای واژۆکردنی ڕێککەوتن، هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان دەستپێدەکاتەوە
میدیاکانی دەوڵەتی لوبنان رۆژی یەکشەممە، 28ی حوزەیران، بڵاویان کردەوە کە ئیسرائیل دوای دوو ڕۆژ لە ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی لوبنان هێرشەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەست پێکردەوە.
ئەم هێرشانە دوای ڕۆژێک هات کە وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاندبوو کە کەسێک لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە باشووری ئەو وڵاتە کوژراوە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەندامانی حزبوڵای لوبنانیان کردۆتە ئامانج لە نزیک ئەو ناوچەیەی کە پێی دەوترێت "ناوچەی ئەمنی" کە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە بۆ ناو خاکی لوبنان.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی لوبنان هەروەها هەواڵی چەندین هێرشی ئاسمانی لە ڕۆژی یەکشەممەدا بڵاوکردەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
