کرێکارانی کارگەی کاکاو لە کۆریای باشوور لە سەرتاسەری وڵاتدا مانیان گرت
مانگرتنی یەک ڕۆژەی سەرتاسەری کرێکارانی کۆمپانیای گەورەی تەکنەلۆژیای کاکاو لە کۆریای باشوور بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە سیستەمی نادادپەروەرانەی پاداشت، جارێکی دیکە تەحەدای جددی بۆ مافەکانی کرێکاران لە سەردەمی دیجیتاڵیدا هێنایە پێشەوەی هەواڵەکان .
مانگرتنەکە لەلایەن سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای تەکنەلۆژیای کاکاوەوە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی تەمموز ڕێکخرابوو ، لەو ماوەیەدا کارمەندان هەماهەنگییان کرد بۆ داخستنی هەموو سیستەمەکانی ناوخۆ و کارکردنیان ڕاگرت، یان مۆڵەتی ساڵانەیان بەکارهێنا یان داخستنی تەواوەتی.
چالاکییەکە پێنج کۆمپانیای لق لە گروپی تەکنەلۆژیای گەورەی گرتەوە. بەپێی خەمڵاندنەکان، ژمارەی بەشداربووانی مانگرتنەکە گەیشتووەتە نزیکەی سێ هەزار کەس، نزیکەی دوو هەزار و 500 ئەندامی سەندیکایان لە بارەگاکە و کارمەندانی کۆمپانیاکان لە مانگرتنەکە بوون .
گوڵان: سەردار خەلیل
