ژمارەی مردووانی دوو بوومەلەرزە لە ڤەنزوێلا بەرز دەبێتەوە

ژمارەی مردووانی دوو بوومەلەرزە لە ڤەنزوێلا بەرز دەبێتەوە

 

 

بەگوێرەی ئاماری دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا، ژمارەی قوربانییانی دوو بوومەلەرزەی سەختی لەسەریەک کە لە ٢٥ی تەمموزدا وڵاتی ئەمریکای باشووری هەژاند، ١٧٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.

هەروەها بەرپرسان ژمارەی بریندارانیان بە پێنج هەزار و 34 کەس و ژمارەی بێسەروشوێنەکانیش بە 68 هەزار داناوە.

کات تەواو دەبێت بۆ دۆزینەوەی ئەگەری ڕزگاربووان . 

هەوڵەکانی ڕزگارکردن بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لا گوایرا بەردەوامن . 

ئەو دوو بوومەلەرزەیە کە گوڕی ٧.٢ و ٧.٥ پلە بە پێوەرەکانی ڕێختەر بەهێزترین بوومەلەرزە بوون کە لە ماوەی زیاتر لە سەدەیەکدا ڤەنزوێلایان گرتبێتەوە.

شارەزایان دەڵێن: یەکەم ٧٢ کاتژمێر دوای کارەساتی سروشتی کاتێکی زێڕین و چارەنووسسازە بۆ ڕزگارکردنی ڕزگاربووان. بەڵام ئەو پەنجەرەی دەرفەتە لە کاتژمێر ٦:٠٤ی پاشنیوەڕۆی شەمە کۆتایی هات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top