ســەرۆک بارزانی و ئیبراهیم کاڵن، جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

ســەرۆک بارزانی و ئیبراهیم کاڵن، جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

 

رۆژی چوارشەممە 1ـی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پیرمام، پێشوازیی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لە بارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.

هەر لەو دیدارەدا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.

Top