فەهمی ئەكرەم هاووڵاتی لە زاخۆ: دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانی دەرفەتێكی نیشتمانیی زۆر گرنگە بۆ یەكخستنەوەی یەكڕیزی ناوماڵی كورد
دەستپێشخەرییە نیشتمانییەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی هەمیشە لە كات و شوێنی گونجاوی خۆیاندان، بە تایبەت ئەو هەوڵە چڕانەی كە بۆ خێراكردنی پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە گەڕ بەهاوشێوەی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی فیدڕاڵیی عێراق خرایە گەڕ.
ئێمە لەو باوەڕەداین كە هەرچی زووتر ئەم حكومەتە دابمەزرێت و دەستبەكاربێت، دۆخی گشتی بژێوی و گوزەرانی هاووڵاتیان بەرەو قۆناغێكی باشتر و ئارامتر هەنگاو دەنێت. هەروەها ڕەوشی ئەمنی و دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان پێویستی بە دامەزراوەی فەرمی و یەكگرتوو و كارا هەیە، چونكە دواكەوتنی پڕۆسەی سیاسی كاریگەریی نەرێنی لەسەر سەرجەم سێكتەرەكانی ژیان دروست دەكات. لەبەر ئەم هۆكارانە، ئێمە وەك خەڵكی دەڤەرەكە پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ سەرجەم پەیامە نیشتمانییەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی دووپات دەكەینەوە، كە ئامانجیان سەقامگیری و خزمەتكردنی خەڵكە. هیوادارین ئەم هەوڵە دڵسۆزانە بە زووترین كات بەرهەمی باشیان هەبێت بۆ سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە و دابینكردنی ئایندەیەكی گەشتر و شایستە بۆ هەمووان.
