خیانەتیان لەگەڵ شیردا خواردووە

خیانەتیان لەگەڵ شیردا خواردووە

 

 

شاسوار عەبدولواحید، ئەو بازرگانە قۆڵبڕ و ناحاڵییەیە کە پێیوایە سیاسەتیش وەک مامەڵە و كارە بازرگانییەكانی دیكەی پڕ لە فرتوفێڵ و دەستبڕینە. ئەو شاسوارە، هەموو كوردستان بەو خاوەن پشك و وەستا و كرێكار و كۆنتڕاتچییانە تێگەیشتووە كە دەستی زۆربویانی بڕیوە و پارەكانی خواردوونو نایانداتەوە.
خۆزگە هاوئاوازەكانی شاسوار و دەستڕۆیشتوانی نێو یەكێتیی ئێستا، تەنیا لەبەر گیرفان و بەرژەوەندیی خۆیان بوایە كە بەرگری لە مافەكانی خەڵكی كوردستان و قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان ناكەن، نەخێر ئەوانە دەڵێی شیری خیانەتیان خواردووە، هیچیان لە سەنگەری میللەت و نەتەوە و كوردستانی خۆیاندا نەماون و خزمەتی نەیاران و دوژمنانی كوردستان دەكەن. شانازی بە ملكەچی و خۆچەماندنەوە دەكەن، بۆیە نەك هەر بەرگری ناكەن، بەڵكوو تا سەر ئێسقان دژایەتیی هەرێمی كوردستان و مافەكانی خەڵكەكەی دەكەن.
شاسوار گرێی دەروونیی زۆرە، ئەو چونكە خۆی رابردوویەكی تاریك و پڕ ساختەكاری و خواردنی پشكی بەشداربووانی جۆلانەكەی هەیە، دێت جنێو بەو كەسانە دەدات كە خودان رابردووی پرشنگدار و سەربەرزانەن و دژایەتیی گەندەڵی دەكەن. ئەو دز و قۆڵبڕە حەز بە بازاڕی شێواو دەكات و بە كەمعەقڵی و نەفامیی خۆی دێت بە سیاسەتمەدارە باڵاكانی كوردستاندا دەڕشێتەوە.
شاسوار ئەو ساختەچییەیە شەو و رۆژ لە كەناڵە زوڕناژەنەكەیەوە جنێو بەو كەسانە دەدات كە دژی ساختەكاری دەوەستنەوە و بە نەزان لە خەڵكی كوردستان گەیشتووە، بۆیە هەر خەریكی درۆ و چەواشەكارییە و پێیوایە ئێستاش هەمان رۆژگاری رابردووە دەنگدەرەكانی هەر وا ساویلكە و خۆشباوەڕ بن و بە چەواشەكارییەكانی باوەڕ بكەن.
بەڵام ئەو دەنگدەرانەی پێشتر دەنگیان پێی داوە و خەڵکی کوردستان بەگشتی زۆر لەوە هۆشیارترن چیتر بە درۆی شاسوار و دارودەستەکەی لەخشتە ببرێن و پشت بكەنە نەتەوە و نیشتمانەكەیان.
ئەمڕۆ خەڵكی كوردستان بەگشتی و هێز و لایەنە راستەقینەكانی نیشتمان كە خەمی سەقامگیری و پاراستنی دەسكەوتەكانی هەرێمی كوردستانییان هەیە، دژی لێدوان و هەڵسوكەوت و چەواشەكارییەكانی شاسوار و ئەوانەن كە لەپشتەوە پفی دەدەن و وەك زمانحاڵ و گوتەبێژ كردوویانەتە كەواسووری پێش قەرەوڵەكەی خۆیان.
رۆژگار زۆر خائین و ناپاك و خۆفرۆشی پێناساندین و سەرەنجامەكەیشی بۆ تۆمار كردووین، كەوا ناویان لە تەنەكەی زبڵدا نەبێ، لە هیچ تۆمارێكی سەربەرزانە و سەرفرازانە ناویان نەماوە و ئاوەوئاو چوون. شاسواریش رمووزنێكی هاوشێوەی ئەوانە و بەڵكوو زۆر پەڕپووتتر و دەستەپاچەترە لەوان و هەر ئەوەی بەنسیب دەبێ كە بەنسیب هاوشێوەكانی بەر لە خۆی بوو.

Top