كیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانییەكی نوێی بە ناوی (ئەوین)بڵاوكردەوە
دوای بڵاوكردنەوەی بەرهەمی (خۆش مژدە)كە سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد,لە ئێستادا خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (كیژان ئیبراهیم خەیات) بەرهەمێكی دیكەی گۆرانیی بڵاوكردەوە.
كیژان ئیبراهیم خەیات لە كەناڵی فەرمی خۆی لەتۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییە نوێیەكەی بە ناوی (ئەوین)بڵاوكردەوە كە خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە و (نزار ناشاد)تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها هونەرمەند (بژار دیلان)موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
