هونەرمەند حەمە هاشم لە هەولێرەوە 52 تابلۆی دەباتە وڵاتی رۆمانیا

هونەرمەند حەمە هاشم لە هەولێرەوە 52 تابلۆی دەباتە وڵاتی رۆمانیا

ئەگەرچی مانگی ڕابردوو لە شاری لەندەنی وڵاتی بەریتانیا لە پێشانگەیەكی هاوبەشی شێوەكاری بەشداربوو,لە ئێستادا نووسەر و هونەرمەندی شێوەكار (حەمە هاشم)نوێترین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاری خۆی لە شاری “ئۆرادیا”ی وڵاتی رۆمانیا دەكاتەوە,كە پێشانگەكە كۆمەڵێك تابلۆی نوێی ئەم هونەرمەندە لەخۆدەگرێت و یەكەمجارە نمایشیان بكات.

هونەرمەند حەمە هاشم لە هەولێرەوە 52 تابلۆی دەباتە وڵاتی رۆمانیا

(ڕووخسارەكانی دوای جەنگ)كە ناونیشانی نوێترین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاریی حەمە هاشمە,بڕیارە لە ڕێكەوتی 27/6/2026 دەكرێتەوەو بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت,ئەم هونەرمەندە بەفەرمی لەلایەن یەکێتی هونەرمەندانی شێوەکاریی رۆمانیاوە بانگهێشت کراوە و بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی ئەنجوومەنی شارەوانی ئۆرادیا پێشانگەیەکە بەڕێوەدەچێت.

هونەرمەند حەمە هاشم لە هەولێرەوە 52 تابلۆی دەباتە وڵاتی رۆمانیا

لە پێشانگەكەیدا نووسەر و هونەرمەند حەمە هاشم 52 تابلۆی نوێی خۆی نمایش دەکات كە ماوەی سێ ساڵە ئەم هونەرمەندە كار لەسەر درووستكردنیان كردووە و تاوەكو ئێستا نمایش نەكراون,وە بەشێك لە تابلۆكان قەبارە گەورەن و هونەرمەند بە تەكنیكی ئەكریلیك لەسەر كانفاس كێشاویەتی, حەمە هاشم لە تابلۆكانیدا هەستەكانی وەك خەم,بێهیوایی و خۆڕاگری بە شێوەیەكی كاریگەر بەرجەستە كردووە.

هونەرمەند حەمە هاشم لە هەولێرەوە 52 تابلۆی دەباتە وڵاتی رۆمانیا

كارەكان باس لەو کاریگەری و وێرانکارییانە دەکات کە بەهۆی جەنگەوە رووبەڕووی جیهان و کوردستان بوونەتەوە,هەروەها تابلۆكان گوزارشت لەو ڕووخسارە ماندوو و ئازارچەشتوانە دەكەن كە شوێنەواری تاڵی جەنگ,توندوتیژی و ڕووداوە نەخوازراوەكانی ژیان شوێنەواریان لەسەر جێهێشووە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top