ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا بەرز دەبێتەوە
دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا ڕۆژی پێنجشەممە 25ی تەمووز، ڕایانگەیاند: کە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەم دواییەی وڵاتەکەی هێشتا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس بێسەروشوێنن و ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەردەوامن.
بەپێی دوایین ئامار کە لەلایەن بەرپرسانی باڵای وڵاتەوە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە لانیکەم گەیشتووەتە ١٨٨ کەس.
هەروەها لە ڕووداوەکەدا نزیکەی هەزار و ٥٢٠ کەس بریندار بوون کە بەشێکی زۆریان لە ناوەندە پزیشکییەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت.
تیمەکانی فریاگوزاری کەرەستەی قورس و هێزی تایبەتمەند بەکاردەهێنن بۆ پاککردنەوەی پاشماوە و گەڕان بەدوای ڕزگاربووان لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکاندا.
گوڵان: سەردار خەلیل
