بەغدا هۆشداری دەدات لە ئەگەری کشانەوەی ئۆپێک
ڕۆژی پێنجشەممە 25ی تەمووز، وەزارەتی نەوتی عێراق خوازیاری زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە ئۆپێک، جەختی لەسەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی شەڕی ئێران لەسەر پیشەسازیی نەوتی ئەو وڵاتە کردەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "هەمیشە جەختی لەسەر پێداچوونەوە بە بنەماکانی دیاریکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان و گونجاندنیان لەگەڵ توانای بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە و بارودۆخی تایبەتی ئەمنی و ئابووری عێراق کردووەتەوە". هاوکات دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی عێراق لە ئۆپێک، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بە میکانیزمەکانی ئۆپێک، هۆشداریی دا: پێویستە ئۆپێک ڕێژەی بەرهەمهێنانی عێراق زیاد بکات؛ ئەگەرنا بڕیار دەدەین کە ئایا ڕێکخراوەکە بمێنینەوە یان جێبهێڵین.
گوڵان: سەردار خەلیل
