بۆ زانیاریت، شێرپەنجەی ئێسك
شێرپەنجەی ئێسكە كە بە (ساركۆمای ئێسك - Osteosarcoma) دەناسرێت، ئەم نەخۆشییە یەكێكە لە مەترسیدارترین جۆرەكانی شێرپەنجە، كە زۆربەی جار تووشی منداڵان، مێرمنداڵان و گەنجان دەبێت. كاریگەری «تەقینەوەی تیشك»، كاتێك ئەم وەرەمە لە ناو ئێسكدا گەشە دەكات، پزیشكان لە كاتی گرتنی تیشكدا (X-ray) دیمەنێكیان بۆ دەردەكەوێت كە پێی دەڵێن «Sunburst effect» یان كاریگەریی تیشكی خۆر. ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە كە وەرەمەكە بە خێراییەكی هێندە سەرشێتانە گەشە دەكات، ئێسكەكە ناچار دەكات بە شێوەیەكی نائاسایی «زیادە ئێسك» دروست بكات، كە وەك تیشكی تیژ لە ناوەندێكەوە بەرەو دەرەوە دەردەچن و ئەم شێوە ترسناكە دروست دەكەن، سەرەڕای مەترسیی ئەم نەخۆشییە، بەڵام زانستی پزیشكی ئەمڕۆ دەری خستووە كە دەستنیشانكردنی پێشوەختە و وەرگرتنی چارەسەری خێرا، دەتوانێت چانسی ڕزگاربوونی نەخۆشەكە بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد بكات.
