چەكی گیانداران بۆ بەرگركردن
گوێزەڵەیەك كە دەتوانێت بۆ بەرگری لە خۆی، «تەقینەوەیەكی كیمیایی» ڕووبەڕووی دوژمن بكاتەوە!، ئەم مێرووە سەیروسەمەرەیە بە «گوێزەڵەی بۆمبهاوێژ» ناسراوە و لە ناوچە جیاجیاكانی ئەفریقیا، ئاسیا، ئەورووپا و باكووری ئەمریكادا دەژی، لە ناو لەشیدا دوو ژوورۆچكەی جیاوازی هەیە كە دوو ماددەی كیمیایی بە ناوەكانی «هیدرۆكینۆن» و «هایدرۆجین پێرۆكساید»یان تێدایە و بە جیا لە ناو لەشیدا هەڵیان دەگرێت. كاتێك دەكەوێتە بەر مەترسی، ئەم دوو ماددەیە تێكەڵ دەكات و كارلێكێكی زۆر گەرمی لێ پەیدا دەبێت، كە بە شێوەی ڕەزێكی (شپڕەیەك) سووتێنەر و دەنگێك كە لە تەقینەوەیەكی بچووك دەچێت، دەری دەكات، سەیر ئەوەیە كە پلەی گەرمیی ئەو ڕەزە دەگاتە نزیكەی ١٠٠ پلەی سەدی، لەگەڵ ئەوەشدا گوێزەڵەكە هیچ زیانێكی پێ ناگات، ئەوەش بە هۆی سیستمێكی ورد و پێشكەوتووی بەرگرییەوەیە كە خودای مەزن لە ناخیدا داناوە.
