یاسا، كۆمپانیاكانی هێڵی مۆبایل چۆن دەتوانن هاوكاریی دادگا بكەن؟
لەسەر بڕیاری دادوەر بە نووسراوێك كە ئاراستەی كۆمپانیاكانی مۆبایل دەكرێت، داتواندرێت وەڵامی ئەم زانیارییانە بدرێتەوە بە دادگا: ناردنی لیستی پەیوەندیی هاتوو وڕۆشتوو بەپێی كات و بەروار، ناردنی زانیاری لەسەر خاوەندارێتیی سیم، دیاریكردنی شوێنی بەكاربەری سیم بەپێی شوێنی بورجی هێڵەكان، هێنانەوەی ئەو نامانەی بە سیمكارت دەنێردرێت یان وەردەگیرێت.
دوای دەستبەسەرداگرتی ئامێری مۆبایل یان كۆمپیوتەری تۆمەتبار، داوا لە داوەری لێكۆڵینەوە یان دادگای تایبەتمەند دەكرێت بۆ بەتاڵكردنەوەیان، كە زۆرجار لەبەشی ئایتی دادگاكان ئەنجام دەدرێت. دەتواندرێت بە ئاسانی هەموو ئەو نامانە بهێندرێنەوە كە پێشتر نێردراون یان هاتوون، لەوانەیە بگوترێت هەندێك لە ئەپڵیكەیشنەكانی وەك سناپ چات نامەكان بەخێرایی تێیدا نامێنن، ئەمەش ئەستەمبێت بتواندرێ بهێندرێنەوە، بەپێچەوانەوە ئەم وتەیە بۆ هەموو جۆرەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕاستە، كە دەتواندرێت داوای هەموو داتای ئەكاونت لە كۆمپانیای تۆڕەكۆمەڵایەتییەكە بكرێت و پاش ئامادەكردنی داتاكەش، بەستەری داگرتنەكەی دەنێردێت بۆ ئیمێڵی بەكاربەر، كە ئەو داتایانە لەیەكەمین چركە ساتی دروسكردنی ئەكاونتەكە تاكو كاتی داواكردنی داتا لە كۆمپانیا لەخۆدەگرێت، لەوانەش هەموو نامەكان كە بەو ئەكاوتنە نێردراون و هاتوون بە كات وبەروارە یان كۆمێنت یان لایك یان هەر چالاكییەكی دیكەی وەك پۆستكردن ئەنجام درابێت دەخاتەڕوو.
كە ئەمەش لە هەندێ داوادا دەتواندرێت كەڵكی لێ وەربگیرێت.
