ئامێری گیتار لە بڕبڕەی ئێسكی مرۆڤ
June 25, 2026
رەنگا و ڕەنگ
لە یەكێك لە سەیروسەمەرەترین ئەو چیرۆكانەی دەنگدانەوەیەكی گەورەی لە جیهاندا دروست كرد، مۆسیقاژەنێكی ئەمریكی بوو كە بەشێك لە ئێسكوپرووسكی مامی كۆچكردووی خۆی كردووەتە ئامێرێكی مۆسیقا. ئەو مۆسیقاژەنە ناوی «پرینس میدنایت»ـە و خەڵكی ویلایەتی فلۆریدایە، بڕیاری داوە بە شێوازێكی نامۆ یادی مامی بە زیندوویی بهێڵێتەوە، دوای ئەوەی پاشماوەی تەرمەكەی لە یۆنانەوە گەڕێندرایەوە بۆ لای خێزانەكەی، چونكە مامی پێشتر بەخشینی جەستەی بۆ مەبەستی زانستی لە ئەستۆ گرتبوو. ناوبراو بەشێك لە بڕبڕەی پشت و چەند ئێسكێكی دیكەی مامی خۆی بەكارهێنا بۆ دروستكردنی گیتارێك، ئەم كارە ماوەیەكی زۆری خایاند تاوەكو گیتارەكە بە تەواوی ئامادە بوو و كەوتە كار، تەنانەت دواتر لە ئاهەنگەكانیشیدا بەكاری هێنا.
