ئەمریکا مۆڵەتی کاتی بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران دەرکرد
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن مۆڵەتی گشتیی کاتی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ دەرکردووە بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ئێران.
سکۆت بێسێنت ، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئەمریکی ئێکس، دەرکردنی مۆڵەتی گشتی کاتی بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ئێرانی بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ ڕاگەیاند.
بێسنێت وتووێژە بەردەوامەکانی سویسرای بە "بنیاتنەر" وەسف کرد و گوتی: ئێران پابەند بووە بە دەستەبەرکردنی تێپەڕبوونی ئازاد و کراوە بەناو گەرووی هورمز و ڕێگەدان بە دەستڕاگەیشتن بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.
مۆڵەتەکە تا ٢١ی ئاب کارا دەبێت ودەتوانرێت پارەدان بە دۆلاری ئەمریکی بدرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
