هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەردەوامە
سوپای ئیسرائیل لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری لوبنان، تونێلێکی ژێرزەمینیی بەرفراوانی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانیان دۆزیوەتەوە.
سوپای ئیسرائیل ئیدیعای کردووە کە زیاتر لە ٢٠ ئەندامی حزبوڵڵا لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراون، کە زیاتر لە ١٠ کەسیان لە هێزە تایبەتەکانی ئەو گرووپە بوون، کە یەکەی ڕادوانە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل لەناوبردنی زیاتر لە 50 ژێرخانی سەربازیی ڕاگەیاند، لەوانەش بنکەی چاودێری و کۆگای چەک و دامەزراوەی دیکەی پەیوەست بە حزبوڵڵا.
هەروەها تونێلێکی بە درێژایی زیاتر لە ٢٠٠ مەتر و قووڵی زیاتر لە ٢٥ مەتر دەستنیشان کرد کە ١٢ ژوور و پێگەی سەرباز و کۆگای تەقەمەنی و مووشەکی دژە تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چوار شوێنی هەڵدانی ئیسرائیلی لەخۆگرتبوو.
گوڵان: سەردار خەلیل
