داهێنانی پزیشكی بۆ كانۆلادانان
June 18, 2026
رەنگا و ڕەنگ
ئایا دەزانیت پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ئێستا دەتوانن ئامێرێك بەكار بهێنن كە بە «دۆزەرەوەی دەمار» (Vein Finder) ناسراوە، بۆ ئەوەی بەر لە دەرزی لێدان، دەمارەكانی ژێر پێست بە ڕوونی ببینن؟
ئەم ئامێرە پشت بە تیشكی ژێر سوور دەبەستێت بۆ ئەوەی شوێنی دەمارەكان بە ڕوونی لەسەر ڕووی پێست نیشان بدات، ئەمەش كارئاسانی بۆ كێشانی خوێن یان دانانی شلەمەنییە پزیشكییەكان دەكات، بەتایبەتی بۆ منداڵان، بەساڵاچووان، یان ئەو كەسانەی دەمارەكانیان بە ئاسانی نادۆزرێتەوە. ئەمە تەكنەلۆژیاكی سەرسوڕهێنەرە كە نیشانی دەدات چۆن زانست یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی ڕێكارە پزیشكییەكان وردتر بن و ئازارەكەیان كەمتر بێت.
