بۆ ئەوانەی بە میلاتۆنین دەخەون
بە بەڵگەی چەسپاو، میلاتۆنین سوودبەخشە بۆ خەو، کوالێتیی و ماوەی خەو زیاتر دەکات و یارمەتیدەرە بۆ حاڵەتەکانی خەوزڕان. لەش ھۆرمۆنی میلاتۆنین Melatonin دروست دەکات کە بە ھۆرمۆنی خەو ناسراوە. میلاتۆنین خەوێنەر Hypnotic نییە، بەڵکو کاتژمێری بایۆلۆژیی لەش ئاگادار دەکاتەوە کە کاتی نووستنە و پێویستە بچێتە خەوەوە. ئێستا میلاتۆنین بە شێوەی حەب لە دەرمانخانەکاندا ھەیە و گەلێک کەس بۆ ھاندانی خەو بەکاری دەھێنن. زیانە نەخوازراوەکانی میلاتۆنین: بەگشتی بەکارھێنانی میلاتۆنین سەلامەتە بۆ منداڵ و گەورەکان، بەڵام دەبێتە ئەگەری چەند نیشانەیەکی لابەلای کورتخایە،ن وەکو: بۆرژان لەکاتەکانی ڕۆژدا، ھەستکردن بە ماندووبوون و ھیلاکی، سەرئێشە،
