ئایا نووستن لەبەر پانکە تەندروستە؟

ئایا نووستن لەبەر پانکە تەندروستە؟

ئەگەرچی نووستنی شەوانە لەبەر پانکە بۆ گەلێک کەس یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی ئارام، بەڵام پێویستە کە بە لایەنە نەرێنییەکانی ئاشنا بن. لایەنە نەرێنیەکان: گیرانی لووت لەوکاتەی کە بای پانکە دەبێتە ھۆی وشکبوونی ناوپۆشی لووت و دەم و قوڕگ، ئەمەش ھاندەرە بۆ زیاد دەردانی لیک و دەردراوی لووت کە ھۆکارە بۆ سەرئێشە، کڕانەوەی قوڕگ، لەوانەشە پرخە پەیدابکات، پاشان وشکبوونی چاو و پێست، ئازاری ماسوولکەکان، ھەروەھا دروستبوونی ھەستەوەری، چونکە ھەوای سووڕاوی پانکە گەرد و تۆزی ناوماڵ پەرت دەکات و لەکاتی ھەڵمژینان ھەستەوەری پەیدا دەکات بە شێوەی زیادبوونی دەردراوی لووت، خورشتی قوڕگ، پژمین، زیاد فرمێسککردن، لەگەڵ گرفت یان ناڕەحەتی لە ھەناسەدا. ڕێنمایی: خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو پێش خەوتن، بەکارھێنانی ئامێری شێدارکەرەوە Humidifier، بەکارھێنانی ئاوێتەیەکی شێدارکردنەوەی پێست Moisturizing و دڵۆپی تەڕکردنی چاوەکان، ھەروەھا وا باشترە کە پانکە ٦٠-٩٠ سم دووربێت و ئاراستەی بای پانکە ڕاستەوخۆ نەبێت و پانکە بسووڕێت، لەگەڵ پاککردنەوەی پەروانەکانی پانکە.

Top