کاریگەریی سۆشیال میدیا لەسەر نەوجەوانان

کاریگەریی سۆشیال میدیا لەسەر نەوجەوانان

سۆشیال میدیا بووەتە بەشێکی گرنگی ژیان، بەتایبەتی لە ژیانی نەوجەوان و گەنجەکاندا. لە ئامارە نێودەوڵەتییەکاندا ھاتووە کە بلیۆنان نەجەوان پلاتفۆرمەکانی ئۆنلاینی سۆشیال میدیا، بەتایبەتی تیک تۆک و ئینستاگرام بەکار دەھێنن. ئەگەرچی سۆشیال میدیا ھەستی بەردەوامبوونی پەیوەندیی دیخیتاڵی لەگەڵ کەسوکار و ھاوڕێکاندا بە نەوجەوانان دەدات، بەڵام گەلێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە کاریگەریی نەرێنیی دەبێت، بەتایبەتی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی زیاد بە پۆستی نەخوازراو و بێزارکەر بە شێوەی: شڵەژانی باری دەروونی لە ئەنجامی کەمتر بەسەربردنی کات لە ژیانی ئاسایی لەگەڵ ھاوڕێ و کەسانی نزیکدا، زیادبوونی ئەگەری بەکارھێنانی دەرمان، (ناڕەحەتبوون) Bullying و ناڕەحەتکردنی کەسانی دیکە، کە ھەندێک جار ترس و ھەڕەشە لەخۆدەگرێت، ھەروەھا زیادبوونی ئەگەری پەستی یان خەمۆکی. لە لایەکیتر، زیاد شەیرکردنی زانیارییەکان لەوانەیە کە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کەسانی نەخوازراودا پەیدا بکات، لەوانەشە کە کاریگەریی نەرێنی بکاتە سەر: حەز و ئارەزووەکان، توانای ئەکادیمی، خەو، لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی لێدزینی ناسنامە.

Top