بەکارھێنانی چەتر لە ھاویندا زۆر پێویستە
بەکارھێنانی چەتر لە وەرزی ھاویندا زۆر پێویستە بەمەبەستی خۆپاراستنی ڕاستەوخۆ لە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی، واتە کەمکردنەوەی ئەگەری شێرپەنجەی پێست و خۆپاراستن لە گەرما و خۆربردن. چەتر وەکو بەربەستێکی فیزیکی لە تیشکی خۆر و سێبەرکردن بۆ فێنکردنەوەی لەش، ھاوکات لەگەڵ ڕێگرتن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی تا ڕێژەی ٧٧-٩٩%، ھەروەھا سوودبەخشە بۆ پاراستنی پێست لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم تیشکە، کە بریتین لە: پیربوونی پێشەوەختەی پێست یان زوو لۆچبوون، سووتانی پێست، ھەروەھا میلانۆما Melanoma کە بە مەترسیدارترین جۆری شێرپەنجە پێست ھەژمار دەکرێت. باشترین چەتر بۆ ھاوین ئەو جۆرەیە کە قەبارە گەورە و لە دوو چین پێک دێت، چینێکی دەرەوەی ڕەنگ سپی یان خۆڵەمێشیی کاڵ و چینێکی ناوەوەی ڕەنگ ڕەش یان مۆرە، کە تا ڕێژەی زیاتر لە ٩٨% ڕێگر دەبن لە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی، ھەروەھا چینی ناوەوەی گەرم نابێت کە لە بازاڕەکاندا بە چەتری خۆپاراستن لە تیشکی UV ناسراوە.
