ئاوی گازی یان ئاوی ئاسایی؟
ئاوی گازی Sparkling water بریتییە لە تواندنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەژێر پەستان لە ئاوی ئاساییدا، کە دەبێتە ئاوێکی کاربۆنکراو Corbonated. ئاوی گازی، ھیچ کالۆری لەخۆناگرێت و جێگرەوەیەکی باش و تەندروستە بۆ سۆدا یان خواردنەوە گازییە شیرینکراوەکان. ھەنێک جۆری ئاوی گازی چەند کانزایەک لەخۆدەگرن، بۆیە بە ئاوی کانزایی Mineral water ناوزەد دەکرێن. سوودە تەندروستییەکانی ئاوی گازی: خۆپاراستن لە کەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش، ھاندانی ھەرسکردنی خۆراک و ئاسانکردنی قووتدانی خۆراک، سووککردنی ناڕەحەتییەکانی بەدھەرسی و ئازاری گەدە و قەبزی، زیادکردنی ھەستکردن بە تێربوون کە ھاندەرە بۆ ڕێگرتن لە زیاد خواردن و کۆنتڕۆڵکردنی کێشی لەش، ھەروەھا باشترکردنی چڕیی ئێسک، بەتایبەتی ئاوی گازیی کانزایی. زیانە نەخوازراوەکانی ئاوی گازی: لە ھەندێک کەسدا ھۆکارە بۆ کۆبوونەوەی گاز لە کۆئەندای ھەرسدا، ھەروەھا کاریگەریی نەرێنی لەسەر چینی مینای ددان دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر بەردەوام و بە بڕی زیاد بخورێتەوە.
