لە هەولێر یەکەمین پێشانگەی کتێبی کوردی بەڕێوەدەچێت
لە هەنگاوێکی نوێ و گرنگدا بۆ بوارەکانی ڕۆشنبیری، کتێب و چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی,یەکەمین پێشانگەی کتێبی کوردی لە ڕۆژانی 4 تاوەكو 10/6/2026 لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەدەچێت.
یەكەمجارە پێشانگەیەكی تایبەت بە كتێب و چاپكراوە كوردییەكان بەم شێوە بەرفراوانە ڕێكبخرێت كە زیاتر لە 100 وەشانخانە و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی لە باشووری کوردستان و دەرەوە بەشداری پێشانگەکە دەکەن,بۆ پیشاندانی هەزاران ناونیشانی کتێب و بەرهەمی فکری و ئەدەبی و زانستی.
یەك لە تایبەتمەندییەكانی ئەم پێشانگەیە لەوەدایە کە بۆ یەکەمجار هەوڵێکی هاوبەش و فراوان بۆ کۆکردنەوەی بوارە جیاوازەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی لە ژێر یەك چەتردا ئەنجام دەدرێت,هەروەها چاوەڕوان دەکرێت پێشانگەکە جگە لە خستنەڕووی کتێب و بەرهەمە چاپکراوەکان,ببێتە شوێنێك بۆ دیدار,گفتوگۆ,ناساندنی كتێب و بەرهەمی نوێی چاپكراو,پەیوەندی نێوان نووسەر و خوێنەر,وە بە كەلتووركردنی خوێندنەوەی كتێب و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری كۆمەڵایەتی و زانستی و ڕۆشنبیری و خوێندنەوە لە کۆمەڵگەی كوردیدا.
گوڵان-ئاسۆ کاکەیی
