نـێــچـیـرڤــان بـــارزانـــی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

نـێــچـیـرڤــان بـــارزانـــی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

 

لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها باسيان له‌ دوایین سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ئيتاليا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌ ڕۆما كرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕاى پێزانین بۆ پشتگيريى بەردەوامی ئیتالیا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ ئيتاليا.

لای خۆیەوە به‌ڕێز باڵیۆزی ئیتالیا په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها جەختی لە بەردەوامیی پابەنديی ئيتاليا بۆ پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەى بوو.

Top