لە هەولێر پێشانگەی شێوەكاری (بارانە رەنگ) كرایەوە

لە هەولێر پێشانگەی شێوەكاری (بارانە رەنگ) كرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی 19/5/2026 لە گەلەری میدیا,دكتۆر (عەلی حوسێن) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاریی لەژێر ناونیشانی(بارانە ڕەنگ) كردەوە,كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە هەولێر پێشانگەی شێوەكاری (بارانە رەنگ) كرایەوە

پێشانگەكە لەلایەن (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی (سیروان عوسمان) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەند و هونەردۆستان كرایەوە,دكتۆر عەلی حوسێن لە پێشانگەكەیدا ژمارەیەك تابلۆ و كاری هونەریی خۆی نمایش كرد كە سەرجەم كارەكانی نێو پێشانگەكە لە تابلۆی ئەبستكراكت پێكهاتبوون.

لە هەولێر پێشانگەی شێوەكاری (بارانە رەنگ) كرایەوە

پێشانگەی (بارانە ڕەنگ) تاوەكو ڕێكەوتی 21/5/2026 بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە دوو كاتی جیادا بەڕووی سەدانیكەراندا كراوە دەبێت,کاژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 1ی نیوەڕۆ,وە كاتژمێر 5تاوەكو 7ی ئێوارە كراوە دەبێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە هەولێر پێشانگەی شێوەكاری (بارانە رەنگ) كرایەوە
Top