بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا، باری نائاسایی جیهانی ڕاگەیەندرا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا، باری نائاسایی جیهانی ڕاگەیەندرا

 

 

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ئایار، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا، حاڵەتێکی نائاسایی جیهانی ڕاگەیاند و سەدان حاڵەتی گومانی تووشبوون و بە دەیان حاڵەتی گیانلەدەستدان لە کۆنگۆ و ئۆگاندا تۆمارکرا.

بەڕێوەبەری گشتی دوای ئەوەی زیاتر لە 300 حاڵەتی گومانلێکراو و 88 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکران، ئەو لێدوانەی ڕاگەیاند.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X جەختی لەوە کردەوە کە پەتاکە هێشتا پێوەرەکانی پەتایەکی جیهانی وەک Covid-19 بەدی نەهێناوە و هیچ پێشنیارێک بۆ داخستنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان نییە.

ئیبۆلا نەخۆشییەکی زۆر درمییە و لە ڕێگەی شلەکانی جەستە وەک ڕشانەوە، خوێن و چەند شتی ترەوە دەگوازرێتەوە.

نەخۆشییەکە دەگمەنە بەڵام زۆر توند و زۆرجاریش کوشندە.

بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن:  ئەم پەتایەی ئێستا کە بۆ یەکەمجار هەینی ڕابردوو پشتڕاستکرایەوە، هۆکارەکەی ڤایرۆسی بوندیبوگیۆیە، کە جۆرێکی دەگمەنی ئیبۆلایە و هیچ چارەسەر و ڤاکسینێکی پەسەندکراوی بۆ نییە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top