ئیسرائیل و لوبنان ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ دەكەن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل و لوبنان ڕێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات بۆ ماوەی 45 ڕۆژ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ١٥ی ئایار ڕایگەیاند، ئەو ئاگربەستەی کە دۆناڵد ترەمپ لە ١٧ی نیساندا ڕایانگەیاندبوو درێژدەکرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت بە “پێشکەوتنی زیاتر”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانوستانەکانی واشنتۆنی بە "زۆر بنیاتنەر" وەسف کرد و ڕایگەیاند، لە 12 و 13ی حوزەیران دەست پێدەکاتەوە، ئەمەش سێیەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانە لەو کاتەوەی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان پەرەپێدا، ئەمەش دوای ئەوەی حزبوڵڵا لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا موشەکەکانی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، چڕتر بووەوە.
سەرەڕای ئاگربەستەکە، پێکدادان و هێرشی پچڕپچڕ لە باشووری لوبنان بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل
