گەورەترین کەشتی فڕۆکە هەڵگری جیهان دەگەڕێتەوە بنکەکەی

گەورەترین کەشتی فڕۆکە هەڵگری جیهان دەگەڕێتەوە بنکەکەی

 

 

کەشتی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد ئاڕ فۆرد ڕۆژی شەممە ١٦ی ئایار گەڕایەوە بۆ بنکەکەی لە شاری نۆرفۆلک لە ویلایەتی ڤێرجینیا، دوای تەواوکردنی درێژترین ئەرکی کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی لە دوای جەنگی ڤێتنامەوە.

ئەرکی سەرەتایی کەشتییەکە کە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ وەک گەشتێکی کاتی ئاشتی دەستیپێکرد و خشتەی وەستانی لە بەندەرەکانی دەریای ناوەڕاست و دەریای باکوور بوو، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ڕێگایەکی تەواو جیاوازی گرتەبەر، کاتێک کەشتییەکە گەیشتە شاری ئسپلیت  لە کرواتیا.

دواتر کەشتییە هەڵگرەکە لەگەڵ  گروپی هێرشبەری یاوەری خۆی ڕەوانەی ناوچەکە کرا بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئیپیکی دژ بە ئێران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top