ئیسرائیل دوو بنکەی نهێنی لە عێراق دروست دەکات
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئیسرائیل دوو بنکەی سەربازی نهێنی لەسەر خاکی عێراق دامەزراندووە بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئێران.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، یەکێک لەو بنکانە لە کۆتایی ساڵی 2024 لە ڕۆژئاوای عێراق دروستکراوە، ئەمساڵیش بنکەیەکی دیکە دامەزرا.
مەبەست لەم بنکانە کەمکردنەوەی کاتی فڕین بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و دابینکردنی پاڵپشتی لۆجستی و بڵاوەپێکردنی هێزی تایبەت و خۆئامادەکردنە بۆ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن لە ئەگەری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل. شایانی باسە تا ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو ڕاپۆرتە نەداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
