هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەی مۆسکۆ

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەی مۆسکۆ

 

 

گەورەترین هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەی مۆسکۆ لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ئایار ئەنجامدرا، سێ کوژراوی لێکەوتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە زیاتر لە هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ١٢ ناوچەی ئەو وڵاتە خراونەتە خوارەوە.

پارێزگاری هەرێمی مۆسکۆ ژمارەی قوربانییەکانی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا بەدوای لانیکەم کەسێکی دیکەدا دەگەڕێن لە ژێر داروپەردوودا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەکاندا چەندین تاوەری نیشتەجێبوون و ژێرخانی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە.

ئەم هێرشە تەنها دوو ڕۆژ دوای ئەوە هات کە مووشەکێکی ڕووسی لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە سێیان منداڵن، ئەمەش بە یەکێک لە قورسترین شەپۆلەکانی هێرشەکانی کرێملین بۆ سەر شارەکە لەم  ساڵدا وەسف دەکرێت.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top