ئیسرائیل کوشتنی فەرماندەی باڵی سەربازی حەماس پشتڕاست دەکاتەوە

ئیسرائیل کوشتنی فەرماندەی باڵی سەربازی حەماس پشتڕاست دەکاتەوە

 

 

عیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل کوژرانی عزەدین حەداد، سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە و بەرپرسی باڵی سەربازیی ئەو گرووپەی پشتڕاستکردەوە.

عیال زەمیر لە میانی هەڵسەنگاندنێکدا کە ڕۆژی شەممە بڵاوی کردۆتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل گوتی؛

“لە هەموو گفتوگۆیەکی لەگەڵ بارمتە ئازادکراوەکاندا، چەندین جار ناوی عزەدین حەداد، یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی بەرپرسیار لە کۆمەڵکوژییەکەی  ٧ی ئۆکتۆبەر و بەرپرسی باڵی سەربازیی حەماس، چەندین جار باسکرابوو”.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، زەمیر فەرمانی بە فەرماندەیی باشوور کردووە کە "ئامادەیی بەرزی ئۆپەراسیۆن بپارێزن و دەستبەجێ وەڵامی هەر هەوڵێک بدەنەوە بۆ زیانگەیاندن بە هێزەکانیان یان خاکی ئیسرائیل".

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top