گیۆرگ بازێلیتس؛ ئەو شێوەکارەی جیهانی سەرەوژێر کردەوە مرد

گیۆرگ بازێلیتس؛ ئەو شێوەکارەی جیهانی سەرەوژێر کردەوە مرد

حەمە هاشم

کۆچی دوایی تاقانە هونەرمەندێکی ڕادیکاڵ جیهانی هونەر یەکێك لە پڕشنگدارترین سیمایەکانی خۆی لەدەستدا,گیۆرگ بازێلیتس (١٩٣٨-٢٠٢٦)، ئەو ناوەی کە نیو سەدە زیاتر بوو بە تابلۆ و پەیکەرە جەنجاڵەکانی خەیاڵی بینەری تێك دەدا, لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا ماڵئاوایی کرد و میراتێکی پڕ لە داهێنان و مشتومڕی لەپاش خۆی جێهێشت.

گیۆرگ بازێلیتس؛ ئەو شێوەکارەی جیهانی سەرەوژێر کردەوە مرد

لە دایکبوونی هونەرمەندێکی یاخی بازێلیتس کە بە ناوی "هانس-گیۆرگ کێرن" لە ساڵی ١٩٣٨ لە ئەڵمانیا لەدایکبوو,منداڵیی لەژێر سێبەری وێرانکارییەکانی جەنگی جیهانیی دووەمدا بەسەر برد,ئەم پاشخانە مێژووییە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ڕۆحی جێهێشت,یاخیبوونی ئەو هەر لە سەرەتای گەنجییەوە دەستی پێکرد؛ کاتێك لە ساڵی ١٩٥٧ بەهۆی "پێنەگەیشتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی" لە ئەکادیمیای هونەری بەرلینی ڕۆژهەڵات دەرکرا,ڕووی لە بەرلینی ڕۆژئاوا کرد و لەوێ ناوی خۆی گۆڕی بۆ "بازێلیتس" وەک وەفایەک بۆ زێدی باوکی.

گیۆرگ بازێلیتس؛ ئەو شێوەکارەی جیهانی سەرەوژێر کردەوە مرد

شۆڕشی "سەرەوژێر" و شکاندنی قاڵبەکان گەورەترین ناسنامەی هونەریی بازێلیتس، تەکنیکە دەگمەنەکەی بوو کە لە ساڵی ١٩٦٩ەوە پەیڕەوی دەکرد؛ کێشانی تابلۆکان بە شێوەی سەرەوژێر. ئەو نەیدەویست بینەر تەنها سەیری "مانای" وێنەکە بکات، بەڵکو دەیویست سەرنجەکان بۆ لای خودی ڕەنگ، فۆرم و پرۆسەی کێشانەکە ڕابکێشێت. بەم شێوەیە,ئەو بابەتە باوەکانی وەك مرۆڤ و سروشتی بە شێوەیەکی نامۆ نیشان دەدا تا بینەر ناچار بکات بە چاوێکی نوێوە سەیری جیهان بکات.

گیۆرگ بازێلیتس؛ ئەو شێوەکارەی جیهانی سەرەوژێر کردەوە مرد

هونەرمەندی مشتومڕە گەورەکان ژیانی بازێلیتس بێ دەنگەدەنگ نەبوو. تابلۆکانی زۆر جار سنوورە باوەکانی "ڕەوشت و سیاسەت"یان دەبەزاند. لە یەکەمین پێشانگای تایبەتی خۆیدا لە ساڵی ١٩٦٣، کارەکانی لەلایەن پۆلیسەوە بە تۆمەتی "بێڕەوشتی" دەستیان بەسەردا گیرا,هەروەها لێدوانە توند و ڕەخنەئامێزەکانی,بەتایبەت دەربارەی ژنە هونەرمەندەکان,لە ساڵانی کۆتایی تەمەنیدا بووە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتییەکی زۆری نێودەوڵەتی لە دژی.

گیۆرگ بازێلیتس؛ ئەو شێوەکارەی جیهانی سەرەوژێر کردەوە مرد

میراتێکی نەمری سەرەڕای هەموو مشتومڕەکان,بازێلیتس وەك ستوونێکی سەرەکیی هونەری هاوچەرخ دەمێنێتەوە,ئەو هونەرمەندێك بوو کە هەمیشە دەیکۆڵییەوە "ئەڵمانیبوون لە دوای جەنگ" چی دەگەیەنێت,تابلۆکانی لە گەورەترین مۆزەخانەکانی جیهاندا لە پاریس و نیویۆرک و لەندەن پارێزراون.

گیۆرگ بازێلیتس؛ ئەو شێوەکارەی جیهانی سەرەوژێر کردەوە مرد

بڕیار بوو لە مانگی داهاتوودا، بازێلیتس لە بێنالی ڤینیسیای ٢٠٢٦ ئامادە بێت بۆ کردنەوەی نوێترین پێشانگای خۆی بە ناوی "پاڵەوانە زێڕینەکان",بەڵام مەرگ مەودای نەدا و ئەو "پاڵەوانە" ڕادیکاڵەی هونەر,بۆ دواجار چاوەکانی لێک نا,ئەمڕۆ جیهانی هونەر پرسەبارە,بەڵام تابلۆ سەرەوژێرەکانی ئەو,هەمیشە وەك بیرهێنەرەوەیەك بۆ ئازادیی داهێنان بە زیندوویی دەمێننەوە.

Top