هونەرمەند بەهجەت یەحیا بووە باپیرە و سێ ئامۆژگاری بۆ نەوەكەی هەیە

هونەرمەند بەهجەت یەحیا بووە باپیرە و سێ ئامۆژگاری بۆ نەوەكەی هەیە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری دیاری كورد (بەهجەت یەحیا) لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕەكۆمەڵایەتی ئاماژەی پێدا كە بووە باپیرە,بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بووە سوپرایز و هەوادرانی بە گەرمی پێشوازییان لێ كرد.

هونەرمەند بەهجەت یەحیا بووە باپیرە و سێ ئامۆژگاری بۆ نەوەكەی هەیە

هونەرمەند بەهجەت یەحیا لە بڵاوكراوەكەیدا وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە نەوەكەی لەباوەش گرتووەو سێ ئامۆژگاریی هەیە بۆی,لە درێژەی بڵاوكراوەكەیدا نووسیەتی:ئەم کوڕە بچکۆلە جوانە بەخێرهات و منی کرد بە (باپیر),منیش لەپاداشتی ئەو هەستە گەورەیەی کەپێی بەخشیم,سێ ئامۆژگاریم بۆ ئامادەکردووە, هەرکاتێك گەیشتە ئەوەی لە قسە تێبگات، پێیدەڵێم:

١-هەتا زیاتر خاکی بیت,زیاتر لەلای خەڵکی گەورەتر دەبیت.

٢-هەتا زیاتر بزانیت,زیاتر خۆت بە قوتابی بزانە,بۆ ئەوەی هەردەم ئامادەبیت بۆ فێربوون.

٣-با دڵت لانەی خۆشەویستی بێت,چونکە ئەوەی بە خۆشەویستی بەدەستی دەهێنیت,بەهیچ شتێکی تر نایەتەدی.

هونەرمەند بەهجەت یەحیا وێنەكەی لەگەڵ گۆرانی(چاوم مۆمی تەمەنتە)بڵاوكردەوە كە ئەمەش یەك لە بەرهەمە دیارەكانی ئەم هونەرمەندەیە,وە كاتی خۆی لە ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەدا (سیما)ی كچی تێیدا بەشداربوو.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top