رووخانی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران رۆژهەڵاتی ناوەراست بە چ دەگەیەنێ؟

رووخانی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران رۆژهەڵاتی ناوەراست بە چ دەگەیەنێ؟

 

 

ئاگربەست بە مانای وەستاندنی کاتی شەڕ و پێکدادان یان ململانێی چەکدارییەکان دێت، کە تیایدا دوو لایەن یا زیاتر بەشداری چەکداری رێک دەکەون لەسەر وەستاندنی کردەوەیی سەربازی بەرامبەر یەکدی.

ئاگربەستەکان ئەگەری هەیە ناوخۆیی بن، پەیوەندییان بە ناوچەیەکی جوگرافیای دیاریکراوەوە هەبێت، یان گشتی پەیوەندی بە ململانێکانەوە هەبێت. لەوانەیە هەمیشەیی بن یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو. زاراوەی ئاگربەست بۆ ئاماژەدان بە ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان لە هەردوو شێوازی شەڕی چەکداری نێودەوڵەتی و نا نێودەوڵەتی بەکاردێت.

ئامانجی دەستبەجێی ئاگربەست ڕاگرتنی توندوتیژییە، بەڵام ئامانجە بنەڕەتییەکان جیاوازن. لەوانەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سنووردار و کورتخایەنەکان (وەک پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان)، کەمکردنەوەی کاریگەرییە وێرانکەرەکانی، یان پێشخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە.

لە رووی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئاگربەست بریتییە لە ڕێککەوتنێکی کاتی (یان هەمیشەیی) لە نێوان لایەنەکانی شەڕی چەکداری بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، بە شێوەیەکی یاسایی کۆتایی بە شەڕەکە ناهێنێت بەڵکو شەڕەکە دەوەستێنێت، و زۆرجار بۆ مەبەستی مرۆیی یان وەک هەنگاوێک بەرەو چارەسەرێکی فراوانتر بەکاردەهێنرێت. لەسەر بنەماکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی دامەزراوە و ئامانجی کەمکردنەوەی زیانەکانی مەدەنییە.

نەتەوەیەکگرتوەکان پێناسەیەکی گشتگیری لەسەر زاراوەی "ئاگربەست" نییە، هەرچەندە وشەکە لە فەرمانی سەربازی "راگرتنی تەقەکردن"ەوە سەرچاوەی گرتووە، کە پێچەوانەی فەرمانی "تەقە کردنە".

بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرجار جیاوازی لە نێوان زاراوەی "ئاگربەست" و "وەستانی شەڕەکان"دا هەیە."راگرتنی شەڕ" بەزۆری ڕێککەوتنێکی نافەرمییە بۆ وەستاندنی شەڕ.

ئامانجی ئاگربەست

پڕۆسەی سیاسی

چوونە بواری جێبەجێکردنی

 پانتایی جوگرافیای کە دەیگرێتەوە.

هەروەها لەوانەیە پێناسەکردنی کام چالاکیی سەربازی ڕێگەپێدراوە و کامیان قەدەغەکراوە، هەروەها میکانیزمێک بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە لەخۆبگرێت.

لەگەڵ بۆ چوونی یاساکانی نێودەولەتی و نەتەوەیەکگرتوەکان، بەڵام هیچ کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی لەسەر پێناسەی "ئاگربەست" نییە. لە ڕێککەوتنەکاندا، لایەنەکانی ململانێی چەکداری بە شێوەیەکی گشتی لەسەر پێناسەیەکی تایبەتی "ئاگربەست" ڕێکدەکەون و واژۆی لەسەر دەکەن بۆ ئەوەی پابەندبن و جێبەجێی بکەن. بەگشتی ڕێککەوتننامەکانی ئاگربەست هەمیشە چاوەڕوان دەکرێت هەروەک پسپۆرانی یاسا و سەربازی باسی لێوە دەکەن دەبێ:

1-      ڕێککەوتنێکی نووسراوی فەرمی بێت لە نێوان لایەنەکانی شەڕی چەکداری.

2-      پێویستە ئامانجی ڕێککەوتنەکە و پەیوەندییەکەی بە پرۆسەی سیاسییەوە ڕوون بکرێتەوە.

3-      دیاریکردنی کات و بەرواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و مەرجەکانی کارابوونی و بەرواری پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکە.

4-      ڕێککەوتنەکە پێویستە مەودای جوگرافی و ئەو بوارانە دیاری بکات کە تێیدا جێبەجێ دەکرێت.

5-      پێویستە لە ڕێککەوتنەکەدا ئەو چالاکییانە بخاتەڕوو کە لە ماوەی ڕێککەوتنەکەدا قەدەغەکراون یان ڕێگەپێدراون، جا چ سەربازی بێت یان ناسەربازی.

6-      پێویستە ڕێککەوتننامەکە میکانیزم و ڕێکارەکانی چاودێریکردن دیاری بکرێت بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی لایەنەکان، میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان ئەگەر چاودێریکردنەکە لەرزۆک بوو یان نەتوانرا ئەنجام بدرێت، هەروەها ئەو ڕێکارانەی کە دەبێت پەیڕەو بکرێن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان لایەنەکان.

ئەوەی لێرەدا مەبەستە باسی لێوە بکەین، لە ماوەی جەنگی ئەمریکا- ئسرائیل بەرامبەر ئیران، گوێمان لە هەرەشەکانی سەرۆک ترەمپ بوو کە دەیگوت شارستانیەتی ئیران ناهێلم و خابوری دەکەم، و ئاگر بەست درێژ نامەکەوە، بەڵام لە بریاڕێکی سەرسوڕهێنەر نە هێرشی کرد بۆ نەهێشتنی شارستانیەتی ئیران و لەگەڵیشیدا ئاگر بەستەکەی درێژ کردوە، ،ئستاش بەردەوامە لە هەرەشەکردن، بەڵام ئایا هەرەشەکانی جێ بەجێ دەکات، یا ژێر بە ژێر لەگەڵ ئیران رێککەوتنی هەیە، ئەو هێرش و دژایەتیەی یەکتری تەنیا بۆ راگەیاندە.

سەرۆک ترەمپ کەسێکی خاوەن کارە و لەهەمان کات کاری سیاسیش دەکات، وەک لای هەموومان روونە بۆ ئەوەی سیاسەتێکی بەتین و پتەو پیادە بکەی دەبێ ئابووریەکی بەهێزت هەبێ، سەرۆک ترەمپ لەو تێروانینە کاری سیاسەت دەکات، هەروەها دەیەوێت شکۆی ئەمریکا بگەرێنتەوە کە بە بۆچوونی ئەو لەکاتی سەرۆکایەتی بایدن لەدەستی داوە، بۆیە سەرجەم هەنگاوەکانی لەو پێنەوەدایە.

بێگومان ئەو جەنگە ئەگەر هۆکاری سەرەکی لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی ئیرانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو مەبەستی تری هەیە، دەست بەسەر داگرتنی ئابووری ناوچەکە لەسەرویان نەوت کە خۆی بەئاشکرا باسی لێوەدەکات، هەروەها رەخساندنی هەلی کار بۆ کۆمپانیەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو کە ژێر خانی ئەو وڵاتانە وێران بووە.

پرسیار لێرە ئەوەیە ئایا ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی و جیهان بەگشتی توانی بەرانگاربوونەوەی ئەو بەرزبوونەوەی نرخەکانیان هەیە، بەتایبەتی لە بواری وزە کە هۆکاری بەرز بوونەوەی سەرجەم گاڵاکانە.

راستە وڵاتانی جیهان ئەگەری زیاتری بەرگری بەرز بوونەی ئەو نرخانەیان هەیە بە بەروارد بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەڵام چاوەروانی زیاتری بەرزبوونەوەی نرخ و تێک چوونی ئابووری جیهان. لە رۆژانی داهاتوو هەڵبەتە رووداوی نەخوازیار روودەدات.

 

 

Top