پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی گوڵان: بە بۆنەی (32)ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان)ەوە، پیرۆزبایییەكی گەرمتان لێ دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.  

پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی گوڵان:  بە بۆنەی (32)ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان)ەوە، پیرۆزبایییەكی گەرمتان لێ دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.   

 

بەبۆنەی تێپەربوونی 32 ساڵ بەسەر دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و تەواوی كارمەندانی گوڵان كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی :

بەڕێزان سەرنووسەر، دەستەی نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان

بە بۆنەی (32)ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان)ەوە، پیرۆزبایییەكی گەرمتان لێ دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

 

سێ دەیە بەردەوامبوونی بێ وچان لە دەرکردنی گۆڤاری (گوڵان)، خزمه‌تی ستافەکەی و پاراستنی مێژوو و میراتی دەزگای گوڵان وەک دەستپێشخەرییەکی میدیاییی نوێخواز، جێی ده‌ستخۆشی و پێزانینە.

 

هیوادارم بەرپرسیارانە درێژە بە پەیامی پیشەیی و ئه‌و ئامانجە بده‌ن کە گوڵان لە پێناویدا دامەزرا، بەوەی سەكۆی ئازادیی ڕادەربڕین و بیروڕای جیاواز بێت و پەرە بە هۆشیاریی ڕەخنەگرانە و قووڵكردنەوەی بەهاكانی ئازادی و دیموكراسی و ئاشتی و پێکەوەژیان بدات.

 

 

‏‎نێچیرڤان بارزانی

‏‎22ی نیسانی 2026

 

 

Top