ترەمپ: هیوادارم ئەمشەو ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت

ترەمپ: هیوادارم ئەمشەو ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت

 

 

سەرۆکی ئەمریکا هیوای ئەوەی خواست کە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران "ئەمشەو" واژۆ بکرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپاتیکردەوە کە شاندێک بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەشداری دەکات.

ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری فۆکس نیوز سەبارەت بە پرۆسەی دانوستان لەگەڵ ئێران و ئەگەری دەرئەنجامەکانی، ڕایگەیاند کە "هیوادارە ئەمشەو ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت".

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top