دەستگیرکردنی گروپێكی تیرۆریستی پەیوەست بە ئێران لە ئیمارات
ناوەندە ئەمنییەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند: کە ئەندامانی گروپێكی تیرۆریستیی پێوەندیدار بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان دەستنیشان کردووە و دەستبەسەریان کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی ئیمارات، ئەو گرووپە لە دامەزراندنی کارمەند و ڕێکخستن لە ناوخۆی وڵاتدا چالاک بووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەندامانی ئەم تۆڕە هەوڵیان دەدا دەستیان بە ناوەند و شوێنە هەستیارەکان بگات، ئەمەش پرسێکە کە دەسەڵاتدارانی ئیماراتی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی وڵات هەڵسەنگاندووە.
هەروەها تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی ژمارەی دەستگیرکراوەکان و ناسنامەکانیان و کاتی وردی ئۆپەراسیۆنەکە بڵاونەکرایەوە.
گوڵان:
