سەرچاوە پاکستانییەکان: دوو فڕۆکە بە هەڵگری شاندێکی ئەمریکا گەیشتنە ئیسلام ئاباد بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران
سەرچاوە پاکستانییەکان ڕایانگەیاند: کە دوو فڕۆکەی هەڵگری شاندی ئامادەکاری ئەمریکا بۆ خولی دووەمی دانوستان لەگەڵ ئێران گەیشتوونەتە ئیسلام ئاباد و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە پایتەختی پاکستان زۆر زیاد کراوە.
سەرچاوە پاکستانییەکان ڕایانگەیاند: کە دوو فڕۆکە بە هەڵگری شاندی پێشەنگی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی ئیسلام ئاباد بۆ خولی دووەمی وتووێژ لەگەڵ ئێران نیشتوونەتەوە.
بەرپرسانی ئیسلام ئاباد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵ سەبارەت بە ئەگەری دانوستانەکانی ڕۆژی دووشەممەی نێوان شاندەکانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان ڕوونکردنەوەیان دا.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو بەرپرسانە پشتڕاستیان کردووەتەوە کە دوو فڕۆکە کە شاندی پێشەنگی ئەمریکایان هەڵگرتووە، گەیشتوونەتە ئیسلام ئاباد.
هەروەها جیۆ نیوز بڵاویکردەوە کە دوابەدوای ئەم وتووێژانە، ڕێوشوێنی ئەمنی توند لە پایتەختی پاکستاندا سەپێنراوە.
سەرچاوەکانی حکومەتی پاکستان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە پێدەچێت شاندەکانی ئێران و ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە ئیسلام ئاباد کۆببنەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
