ئەمریکا سزای حەوت فەرماندەی میلیشیای عێراقی دا
وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، حەوت فەرماندەی میلیشیای عێراقیی خستۆتە لیستی سزاکانەوە، بەهۆی ئەوەی گوایە پلانیان داناوە و هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو کەسانەی سزایان بەسەردا سەپێنراوە، سەرکردەی ئەو گروپانەن کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لەوانە کەتایب حزبوڵڵا، کاتایب سەید الشوهەدا، حەرەکات نوجەبا و عەسائیب ئەهلی حەق.
واشنتن ڕایگەیاندووە، کە ئەم گرووپانە پارەی چالاکییە "تیرۆریستییەکانیان" دابین دەکەن و بەشداری دەکەن لە لاوازبوونی سەروەری عێراق لەڕێگەی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و خەڵکی سڤیل، هەروەها گواستنەوەی سەرچاوە داراییەکانی عێراق.
گوڵان: سەردار خەلیل
