گەڕاندنەوەی دەریاوانە ڕزگارکراوەکانی ئێرانی لە سریلانکا بۆ ئێران
دەسەڵاتدارانی سریلانکا ڕایانگەیاند، 238 دەریاوانی ئێرانییان گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکانیان، لەنێویاندا 32 کەسیان ڕزگاربوون لە هێرشێک کە کەشتییەکی ئێرانی لە زەریای هیندیدا نوقمببوو.
بەپێی زانیارییەکان، ژێردەریایییەکی ئەمریکی کەشتیی دێنای کردووەتە ئامانج کە لە کاتی گەڕانەوەی لە مانۆڕێکی دەریایی لەسەر بانگهێشتی هیندستان بووە. هێرشەکە بووە هۆی نوقمبوونی کەشتییەکە لە زەریای هیندی.
دوابەدوای ڕووداوەکە، هێزی دەریایی سریلانکا 87 تەرمیان دەرهێنا و 32 ڕزگاربوویان گەیاندە نەخۆشخانە و لەوێ خەوێندران.
بەپێی زانیارییەکان، کەشتییەکی دیکەی ئێرانی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە بەندەرەکانی باشووری سریلانکا.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سریلانکا ڕایگەیاند: کە هەموو تیمی کەشتییەکە جگە لە چەند کەشتییەکی کەم لە کەشتی دووەمەوە، سەرەتای ئەم هەفتەیە گەڕێنراونەتەوە ئێران.
گوڵان: سەردار خەلیل
