دوو سەربازی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکران

دوو سەربازی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکران

دوو سەربازی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکران

 

میدیاکانی ئیسرائیل هەواڵی دەستگیرکردنی دوو سەربازی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلیان بە تۆمەتی هاوکاریی هەواڵگری لەگەڵ ئێران بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی تۆڕی "i24News" بە پشتبەستن بە پۆلیسی سەربازی ئیسرائیل، ئەو دوو تۆمەتبارە نزیکەی مانگێکە دەستبەسەرن و گومانی توندیش هەیە سەبارەت بە پەیوەندییان بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو کەسانە تۆمەتبارن بە خراپ بەکارهێنانی پۆستەکانیان بۆ دەستگەیشتن بە زانیارییە هەستیارەکانی پەیوەست بە بنکە ستراتیژییەکان و بەرپرسە باڵاکان.

هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە مەودای ئەم حاڵەتە لەم دوو کەسە زیاتر بێت و بەستراوەتەوە بە تۆڕێکی فراوانترەوە.

لە هەمان چوارچێوەدا پێشتر کەسانی یەکەکانی پەیوەست بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل دەستگیرکرابوون.

دەوترێت، بە تۆمەتی "یارمەتیدانی دوژمن لە کاتی شەڕدا"، تۆمەتی تۆمەتبارکردن بۆ ئەو دوو سەربازە دەردەکرێت.

پێشتریش لە 20 ی ئازاردا، پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە سەربازێکی یەدەک دەستگیرکراوە بە تۆمەتی گواستنەوەی زانیاری نهێنی پەیوەست بە سیستەمی گومەزی ئاسنین بە ئێران.

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین ڕاپۆرتی دەستگیرکردنی تاکەکان لە ئیسرائیل بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران بڵاوكراوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top