بەشی دووەمی زنجیرە درامای (scarpetta) بەرهەمدێت
دوای سەركەوتنی زنجیرە درامای پۆلیسی و تاوان (scarpetta) كە مانگی ڕابردوو لە پێگەی دیجیتاڵی(prime video) نمایش كرا,لە ئێستادا دەنگۆی بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی ئەم زنجیرە درامایە هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتێك لە ماڵپەڕی ئی تی عەرەبییە بڵاوكراوەتەوە,لایەنی بەرهەمهێنی ئەم زنجیرە درامایە كار بۆ نمایشی بەشی دووەمی دراماكە دەكات و دەق و سیناریۆی چەند ئەڵقەیەك ئامادەكراوە,بەو پێیەی كە ئەم زنجیرە درامایە بینەرێكی زۆری هەبوو و زوو دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا,هەروەها دراماكە گەیشتە ڕێزبەندی یەكەمی ئەو زنجیرە درامایانەی وا باس لە كاری پۆلیسی و تاوان و كوشتن دەكەن,بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ نمایشكردنی و بڕیارە لە 2027 بەشی دووەمی زنجیرە دراماكە نمایش بكرێت.
ئەم زنجیرە درامایە لە هەشت ئەڵقە پێكدێت و چیرۆكەكانی باس لە تاوانی كوشتن و لێكۆڵینەوە و كاری پۆلیسی دەكات,خانمە ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود(نیكۆڵ كیدمان)پاڵەوانی نێو دراماكەیەو ڕۆڵی پزیشكێك دەگێڕێت بەناوی(كای سكارپیتا) كە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكان دەكات,وە بەو پێیەی چیرۆكەكان باس لە سەردەمی ئێستا و ساڵانی نەوەدەكان دەكات و بەشێوەی فلاش باك ڕووداوەكانی ڕابردوو دێنەوە بەرچاو,خانمە ئەكتەر (رۆزی ماكوین) شانبەشانی نیكۆڵ كیدمان ڕۆڵی گەنجیی كای سكارپیتا دەگێڕێت,هەروەها هەریەك لە جێمی لی كرتیس و بۆبی كاناڤال و سیمۆن بەیكەر و هەنتەر پاریش و چەند ئەكتەرێكی دیكە تێیدا بەشدارن,وە دەیڤید گۆردن گرین و چارلۆت براندسترۆم و ئلین كوراس بە شێوەیەكی هاوبەش كاری دەرهێنانیان ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
