گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز لە شاری "بۆن"ی وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی,بڕیارە لە ڕێكەوتی 21ی ئادار لە شاری (بۆن)ی وڵاتی ئەڵمانیا,ئاهەنگێكی بەرفراوان بە بەشداری ژمارەیەك هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد بەڕێوەدەچێت,لە نێویاندا شڤان پەروەر و حەسەن شەریف و هۆزان دینۆ لە كۆنسێرتەكەدا بەشدارن.
ئەم كۆنسێرتە بە هەماهەنگی و سپۆنسەری دەزگای كوردستان تیڤی بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەك لە هونەرمەندو گۆرانیبێژی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان تێیدا بەشدارن,خانمە هونەرمەندی گۆرانبێژ (كیژان ئیبراهیم خەیات) لە باشووری كوردستان و (هانی موجتەهیدی) لە ڕۆژهەڵات و (نازدار جزیری) لە باكووری كوردستانەوە ئامادەی كۆنسێرتەكەن,هەروەها هەریەك لە ئەیوب عەلی و گارە سازگار وخەزال و خەبات دهۆكی و شەیدا قەوامی و ئازاد فەقێ و ڕۆژهات جزیری و چەند هونەرمەندێكی دیكە لە كۆنسێرتەكەدا بەشدارن.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
